تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جاونانەوە
ڕایەڵکردنی داوی چرێشاوی بووزو
برێتی لە هاتوچۆکردنی زۆر و بەلەز
جاوینەوە
دوبارە جاوین، دیسانەوە جوون
برێتی لە چەندپاتەکردنەوەی قسە
ددان بەسەر شتێ ڕقدا هێنان: ئەسپەکە لغاوەکەی دەجاوێتەوە
جاڕ
پەرێز، جێگەی دەخڵی دروێنەکراو
شوێنی گیایەکی تایبەتی: نەرگزجاڕ، کەماجاڕ
لەوەڕگە
ڕاگەیاندن بە دەنگی بەرز: جاڕیان کێشا
زەوی نەکێڵدراو
جاڕ ڕاهێشتن
خەبەرگوتن بەقەو
جاڕدان
ڕاگەیاندن بە دەنگی بەرز
کۆکردنەوەی مەردم بۆ کارێ
جاڕزبوون
وەڕەزبوون