تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جا
جێگە، جێ
کەوابوو، کەوایە: جا با بێ، جا با بڕوا
ئیتر، لە ئاکاما: جا چیتان کرد
ئەوسا، ئەوعانە: با ئەو بڕوا جا وەرە بۆ لامان
پلە و دەرەجە: پیاگێ جادارە
جێگەوبان، نوێن: نەخۆشە لە جادا کەفتووە
چیت جا
پەردەی بوک و زاوا
جات
پاشگری کۆیە. تایبەتی بۆ میوە و سەوزی دەگوترێ: میوەجات، سەوزیجات
جاجر
هەڵوایەکە لە کاکڵەگوێز و هەنگوین دەکرێ
جاجم
مەوج، تەنراوێکە لە خوری، نوێنی تێوە دەپێچن
جاجک
بنێشت، بەنوشت، شیلەی دارەبەن
جاجکە خۆشە
شیرەی دارقەزوانی کوڵ پێدراو، بنێشتە خۆشە
جاجکەتاڵە
شیلەی دارەبەن کە هێشتا نەکوڵێندراوە، بنێشتە تاڵ
جاجیک
کاهوی هەنجناو لەناو ماستدا
جاخ
دەسکێ لە گەڵای توتن
تورەکە یان، کیسەی پەڕۆ توتن کە سیغارکێش هەڵی دەگرێ
تامان، چەپەر
زێد، ژینگەی مناڵی
قەباڵەی موڵک
جێگەی ئاگر
کاکۆڵی سەر توێڵ، گودلە
جادار
بەڕێز و حورمەت
جێنشین، خەلفە
بەجێ و عاقڵانە
جادوبەن
نوشتەی جادو بەتاڵکەر