تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاتەشکەدە
کوانووی ئاگرپەرستان، ئاگردانی پیرۆزی گاوران
ئاتەشی
ڕەنگی گوڵی سووری تاریک
پیاوی زۆر توندە تەبیات، بە بنیام تووڕە ئەیژن
ئاتەگ
داوێنی کەوای شۆڕ: نوێژی لەسەر ئاتەگی دەکرێ، شاقەل
بریەتیە لە بنار و دامێنی چیا
ئاستەبوو
بە جێ هێشتنی ئاسەوار
ئاستەم
کەمووکە، بەحاڵ، کەمترین ئەندازە: بە ئاستەم دەستم لێ دا هاواری کرد، دەستم بە ئاستەمێک ڕووشاوە
دژوار و هەڵمووت: تەرەغە کێوێکی ئاستەمە
ئاستەڕ
ئاسەڕ، بەر، بەرە کەوا، بەرە لێفە: کەوای قوتنی ئاستەڕی جاوە «مەسەڵ»
ئاوانتەچی
مفتەخۆر، دەسبڕ و فێڵەباز و دەبەکار
ئیستەکوونێ
هەرئێستا
ئینتەلا
نەخۆشی کرفت کەلەئەزم نەکردنی خواردنەوە توشی دەبن
ئێختەرمە
ئەسپی یەدەگ
ئەسپ و چەکی تاڵانی
لاشەی کوژراوی دوژمن
ئێستەکانێ
هەرئێستا