تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەختەڕەش
دەپەڕەش، ئەو تەختەی ڕەش دەکرێ ولە فێرگە لەسەری دەنووسن
تەخدەمە
بەرکوت، دەغڵی کەبەر لە دروێنە هێندێکی دەدرون ودەیکوتن
تەخنک
قاپی گەورەی لەمس، سەعەندیگەورەم، لەگەنی چێشت
تەخەر
بەشی زۆربە، زۆرینە، زۆرتری
تەرات
ڕمبازی ئاسپ، هاتوچۆی ئەسپ لە مەیداندا
تەراتێن
ڕمبازی، هاتوچۆکردنی ئەسپ
تەراز
ڕێک، بەرانبەر
وەک، وێنە
ئامرازێکی بەنایانە، ڕێکی وبەرانبەری دیواری پێ بەراورد دەکەن
تەرازو
ئامرازێکی کێشانی دانەوێ ومیوە، تەرازی
کۆمەڵە ئەستێرەیەکە لە عاسمان
تەرازوباز
کەم فرۆش، کەسێ کە لەتەرازو کێشان فێڵ دەکاو کەم دەدا
تەرازومەند
تەرازوراست، بێ فێڵ لە کێشان دا