تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەڵەبەرد
پارچەیەکی درێژ وپانکەڵە لەبەرد
تەڵەزم
پارچەی تەنک لەدار وبەرد
تەڵەمەشکێنە
چۆلە مەشکێنە، چەڵە مەشکێنە
تەڵەنانەوە
داودانان
برێتی لە گزی کردن بۆ فریودان: گەردون لە گەڕە و هەزار تەڵەی ناوەتەوە
تەڵەڕێوی
گاڵتەیەکە
بەتەڵەب
یەکسمی مێچکەی نێرخواز، بەفاڵ
بەرتەڵاش
زەبەلاحی ناقۆڵای خوێنتاڵ
بەستەڵۆک
زەمینی سەهۆڵاوی
تەتەڵە
پارچە تەختە یان پارچە بەردی پانکەڵە بۆ لەسەر نوسین
نێوان ڕان وموغەرەپشت، کەمەر لە پشتەوە
ڕومەت ولاجانگ پێکەوە
پاک کردنی دەغل وتوتن بەهەڵتەکاندن
تەتەڵە کردن
هەڵتەکاندنی دەغل وتوتن بۆپاک بونەوە
هەڵەکردن لەقسەدا وزمان تێکەڵ بون
بەهەڵە چون لە نیشانە ئەنگاوتندا
خرتەڵە
چکۆڵانەی گردیلە
دەستەڵاتدار
دەس ڕۆیشتوو
دەستەڵە
گۆزەڵکە
مەتەڵۆک
مەتەڵ
پەندی پێشونان