تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێکسڕمان
تێر گۆشتی وپتەوی
تێکسڕماو
گیانداری تێرگۆشتی و پتەو
تێکشان
ڕابردنی بەپەلە: بێرەدا هات وتێکشا
تێکشکان
بەجارێ بەسەریەکدا وردبون وشکان
تێکشکاندن
ورد وخاش کردن بەسەر یەکدا
تێکشکاو
بەسەر یەکدا شکاو
تێکوپێک
بەجارێک خراوکراو، بێ سەرەوبەرە
تێکپەڕاندن
دەپاڵ یەکترنانی دویان چەنشت
تێکپەڕین
چونەناوەیەکی چەند شت
تێکچوون
شێوان، لەبەریەک بڵاوبون
توڕەبون، لەباری ئاسایی لادان
تێکە
دەناوی بڕژێنە: چای تێکە، مێوژان تێکە
تێکەوتن
کەوتنە ناوەوە
ژێر کەوتن وتێکێشان لەوازی دا
برێتی لەمەلە کردن بۆلابردنی لەش پیسی
نبەهۆی نەزانیەوە توشی کارێک بون
تێکەولێکە
بەرهەڵدایی، بێ سەرەو بەرەیی، کەس لەکەس
تێکەوەدان
بەناڕێکی وپەرێشانی هاتن وچون