تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێک
گش، هەمو
دەناوەیەک دا
قیت، زۆپ
تێک هەڕستن
بەتوندی پاڵ پێکەوەدان
تێک هەژیان
لێک هاڵان بەبزوتنەوە
تێک هەڵدان
شەڕە شەق، بەپێ لەیەکدان
شەڕ کردنی ئاژەل بەسەر
تێک هەڵشێلان
بەسەر یەکدا هەویرکردن، دودەرمان پێکەوە تێکەڵ کردن وشێلان
تێک کردنەوە
برێتی لە هەمو گیان شکاندن: لەشی هەموتێک کردەوە
تێک گیران
دەناو یەک ترنجان
برێتی لە مل دەبەرملی یەک نان
دڵ تێک چوون
دڵ بەیەکاهاتن
تێکبردن
دەناویەک ڕا کردن
تێکبەربوون
تێکەڵ بەیەک بون بۆشەڕ
تێکبەردان
بەگژ یەکتردا کردن
تێکخران
بەیەکترەوە بەستران
تێکسڕمان
تێر گۆشتی وپتەوی
تێکسڕماو
گیانداری تێرگۆشتی و پتەو
تێکشان
ڕابردنی بەپەلە: بێرەدا هات وتێکشا
تێکشکان
بەجارێ بەسەریەکدا وردبون وشکان
تێکشکاندن
ورد وخاش کردن بەسەر یەکدا
تێکشکاو
بەسەر یەکدا شکاو
تێکوپێک
بەجارێک خراوکراو، بێ سەرەوبەرە
تێکپەڕاندن
دەپاڵ یەکترنانی دویان چەنشت
تێکپەڕین
چونەناوەیەکی چەند شت
تێکچوون
شێوان، لەبەریەک بڵاوبون
توڕەبون، لەباری ئاسایی لادان