تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێر
تەسەل، دژی برسی
پڕ: تێر گۆشتە
ڕەنگی تۆخ
زۆر وبەدڵ: تێر تماشا کرد
چاڤ تێر
بودە، بێ نیاز
تێراو
سەوزە ودەغڵی نەتینو
تێربوون
لەبرچێتی خلاس بون
تێرخواردن
نەمانی برسایەتی، خواردن تا بێ نیازبون
تێرخوێ
چێشتی نیوەسوێر
تێرنج
پەراوێزی بەرگ وشمەک، کەنارەی جبە وکراس
تێرو
تیروێ، دارێکی لێرەوارەو دەوەنە
جانەوەری دڕندە
تێری
دژی برسایەتی
تۆخی ڕەنگ
تێرەخۆرە
ئەوەندەی برسی تێر دەکا، خواردەمەنی ژەمی برسیەک
ئەستێرۆک
گوڵە ستێرە، گوەستێرە، کرمێکە باڵدار شەوانە قوونی دەترووسکێ
ئەستێرە
ستێر، هەسارە، ئەو شتانەی لە مانگ بچووکترن و شەوانە لە عاسمان دەبریقن: ئەستێرە بەرزەکان ئەدرۆشێنەوە بەشەو/وەک چاوەکانی من نە سرەوتیان هەیە و نە خەو «پیرەمێرد»
ئەستێرەناس
نجوومگەر، شارەزای زانستی ئەستێرە ناسین
ئەستێرەی بەربە یان
ئەستێرەی ڕۆژێ
ئەستێرەی بەیان
ئەستێرەی ڕۆژێ
ستێرپژیان
ڕاخوشینی ئەستێرە
ستێرۆک
ئەستێرۆکە، گوڵ ئەستێرە، گوەستێرە
ماسی ستێرک
جانەوەرێکی دەریاییە
گوئەستێرە
ئەستێڕۆک، کرمێ کە بە شەو دەتروسکێ
گوڵەستێرە
ئەستێڕۆک، گوئەستێرە