تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تووزانەوە
برژاندنەوە وسوزیانەوەی برین یان پێست
تووزک
تەرەتوورە، تەڕەتیزە
تووزیانەوە
برژانەوەی پێست و زام، چوزیانەوە، چوزانەوە
تووزەلە
چووزەلە، دوزەلە
تووش بوون
ڕوبەڕوبوون، تێک ئاڵقان
گرفتار بون بەکارێکەوە
تووشکردن
گیرۆدە کردن: مەیخانە پەرست نەبوم توشت کردم/بەو پیریە بەرەو پیری ئەوینت بردم، «خیام»
ڕوبەرو کردن: توشت کردم بە توشی ئەو ڕەزاگرانەوە
ناخۆش کردنی هەوا: هەواکەی توشکرد
توول
پارچەی زۆر تەنگ وناسک
لکی ناسکی داروگیا
درێژایی: لەتوولی عومرم دا
توولنج
جینچک، تروشکان، هەڵتوتەکان
توولینە
قەرتاڵەی زۆر چکۆڵە
توولەرێ
ڕچە، ڕێگەی باریک لە چیاوچۆڵ
توولەزەڕە
ڕێزەڵە، گیایەکە دەخورێ
توولەسەوز
گیایەکە بەرەکەی لە گۆیژ دەکاو بەرزە باڵایە
توولەنەمام
ڕیشەداری وباریک وڕاست وبەرزە باڵا
توولەک
وەرینی موی لەش: ڕێوی گەزیزەخواردو توولەک دەکا
برێتی لە تازە لاوی بێ موو