تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کوشتنەوە
سەرژێ کرن
کوشتن لە تۆڵەی کوژراودا
کەش هاتنەوە
پندر بوونەوەی زەوی ئاودار
کەوتنەسەر
خەیاڵ لێ دان: کەوتوومە سەر ئەوە کە بچم
گرتنەدڵ
دە دڵدا ڕا گرتنی ڕک یا قسەیەک
گرتنەوە
بەردە تارازوو دروست کردن
قۆزتنەوە لە حەوا
تراو کردنەوە و لێکدان: دەرمانم بۆ دەگرێتەوە، خەنەم گرتەوە
هاتنەوەجێی شکاو: دەستە شکاوەکەت گرتویەتەوە
ڕوانین لە کتێب بۆ ئایندەزانین
فاڵ دیتنی فالگرەوە
ڕا کردوو دەست خستنەوە: ئەسپ بەر ببو گرتمەوە
تووش بوونی نەخۆشی لە خەڵکەوە: ئەم نەخۆشیە گرتنەوەی هەیە
قەرەبووی ڕۆژی فەوتاو: پاشان دوو ڕۆژووم گرتەوە
گەیشتن بە جانەوەرێ کە پێش کەوتوە: بەجێی هێشتبووم گرتمەوە
پێست لێ داڕنین، کەوڵ کردنی حەیوان: پێستەکەی بگرەوە
تێکوڵ لێ کردنەوەی میوە: پۆستی ئەم خەیارە بگرەوە
خەرجی کەم کردنەوە: لە منداڵی خۆم گرتۆتەوە داومە بەو
ڕا گرتن و بەند کردنی ئاوی ئاو دێری: گۆلەکەم گرتەوە
قەدەغە کردن: لەو کارانەم گرتۆتەوە
گرتنەک
بەڵگەی حەساو کیتاو
گوڕبەستنەوە
بووزانەوە
قوڵەفیتنە
برێتی لە بنیادەمی کورتە باڵای ئاژاوەچی
برێتی لە مناڵی زرنگ
نۆتنە
گەرا، تۆمی ماسی و جانەوەری زۆر پچووک
هاتنە کار
وەکارکەوتن
بۆ کارکردن ئامان