تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەتاڵ کردن
دەس هەڵگرتن لە کار، پایدۆز: هەر نیوەڕۆ بەتاڵمان کرد
بەتاڵایی
بۆشایی، واڵایی
بەختان
تووش بوونی نەهات: خوشکم چ بکەم ئەوەش لە بەختانمە
بەربەتاک
ئاواڵە، وەکری
بەرچاوتاریک
بەزەتاو
پیوی لەسەر ئاگر گەرمکراو بۆ دەرمانی قەڵشتی دەست و پێ
بەقتاندن
تەقاندن: هەسەن کەڤر بەقتاند
بەهارستان
جەنگە و هەڕەتی بەهار: هەموو دنیا بەهارستانە ئیمڕۆ، «کوردی»
بەگیر وەستان
مچوڕک بە لەشدا هاتن
تازەبەتازە
برێتی لە تەوەزەلێ کە درەنگ وەخۆ کەوتووە: کابرا تازە بە تازە هاتگە ئێژێ چە بکەم؟
تاقتاقکەرە
قژاکە، توتەک، باڵدارێکە شەو تا ڕۆژ دەڵێ تووت تووت
تاکەوتاک
لینگاو لینگ، کەوش یان جوتە قاڵی کە تاکی تێک چوبێ