تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەموستانە
قوچەکە، ئەنگوستیلەی دروومان
بەتانە
ئاردە مشاری بە چرێش هەڵپشیودراو کە دارتاش دەکاری دەکا
جووتانە
باجێکە ئاغا لە مسکێنی دەستێنی
حەفتانە
مووچەی بە حەو ڕۆژ جارێک
ڕۆژنامەی بە حەو ڕۆژ جارێک
حەوتانە
مزی حەوتە بە حەوتە
ڕۆژنامەی لە حەوتەدا جارێک
خەڵتانە
گیای ددان ئاژن، گیایەکە لاسک ناسک وشکی دەکەن بۆ ددان ئاژنین
داهاتانە
بەشی خاوەن مڵک لە دەرامەتی زەوی
سەبەتانە
سێرەی تفەنگ
شێتانە
وەک شێتان، کاری شێتان: لە پاداشی قسەی سەردا هەمە ئاه و هەناسەی گەرم / کەسێ شێتانە بەردم تێ گرێ من بەرقی تێ دەگرم «مەحوی»
لاتانە
کارێ بێ ئاکارانە
لە کن ئێوەیە
مەستانە
مەسانە، وەک سەرخۆشان
هەتانە
لاتان هەیە، شک دەبەن، ئێوە دێرن
هەفتانە
بە حوڕۆژ جارێ
چێشتانە
بەخشش لە پاداشی کاری چاکدا
ڕاستانە
لە ڕاستیدا، لە ڕاستەقینەدا