تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باربەند
گوریسی بار پێچان
تەویلەی سەر نەگیراوی هەڵبەستراو بۆ یەکسم، بەهار بەند
باربەندی
پێچانەوەی باروبنە
باردابەستن
زۆر توند پێچانی بار
بارەبەر
هەرچی باری بکەن باری پێ بگوێزنەوە: هێندە ڕووتە، بارەبەری سەگە
بازبەند
بازووبەند، خشڵی قووڵ، حەمایەڵی بە مت و مۆرەوە کە لە سەرووی ئانیشکەوە دەبەسترێ
بازدەبەران
دوامین حەوتەی ڕەشەمە کە خۆر لە ئاوابووندا جێگۆڕکێ دەکا و دەڕوا و هەرواتر دەکا
بازەبەر
پردەباز، بەردی ناو چەم و بوار کە بەسەریا باز ئەدەن بۆ پەڕینەوە
بازەبەران
بازدە بەران
باقەبەس
ئەو گیایەی باقەی پێ دەبەستن
باڵابەرزە
سێهەم کلک لە پەنجەدا، تلیاناوی، قامکی قوونێ، قامکە قوچە
باڵابەژن
ئاوێنەی باڵاڕوان