تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەرمان بەرەکەت
نزا بۆ زۆربوونی خەرمان
بەخششێ کە خاوەن خەرمان ئەیدا
دان بەخۆداگرتن
دەرهەڵ نەبوون، پشوو درێژی، لە پڕ هەڵنەچوون
دم بەدمە
دمەقاڵە
دڵ بەیان
قێز لە خواردن کردن، پێ نەخواردن
دڵ بەیەکا هاتن
شێوانی دڵ، هێڵنج دان، دڵ شێوان
دیل بەند
دیلماج، تەرجمان، دیلمان
دەرهەم بەرهەم
پشێوی و تێکەڵ پێکەڵی: دنیایەکی دەرهەم بەرهەمە
دەس بەردان
وازهێنان: دەسی لە کار بەردا
جدایی، دووری
دەس بەستە
دەست بەستراو
کار لە دەست نەهاتوو، دەستوپێ سپی
برێتی لە خۆ بەدەستەوە دانی بێ لام و جوم