تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرەڕەت
مردە و زیندە، قوڵکە و چاڵی سەر ڕێبازی نەچیر
بەرەژان
ژانەدرۆزنە، ژان لێ هاتنی زگپڕ بەرلە وەختی ژانی ژان
بەرەژوورە
هەوراز، ئەفراز، هەل
بەرەژە
جیوەی گیا
بەرەڤان
ناوبژیکار، کەسێ کە دەبێتە مایەی ئاشت کردنەوەی دوو دژ
بەرەگە
جێ گەڕاندنەوەی ئاو
ڕێبازی نچیر کە ڕاوکەر پێشی دەگرن
بەرەگەڵا
پۆڕکێکی سوور و سپی کە لە گەڵای دارمازوو دەردەچێ
بەرەڵا
ڕەها، بەرەڵدا: ئەسپەکە بەرەڵا بووە، لە زیندان بەرەڵا بووم، بەرەڵایە گوێ ناداتە عەیب و عار
بەرەڵبێنە
پێشبەند، پارچەی داپۆشی کەمەر تا ئەژنۆ لەکاتی کاردا
بەز
پیو، چەوری هەناوی حەیوان
غار و ڕاکردن: ماینەکە خۆش دەبەزێ، ببەزە و زوو بگەیە
بەرەوخوار هاتن: لە ئەسپ دابەزە
خۆ هەڵدان: هەڵبەزە
دە نێو وشەدا بە واتا شکست خواردن: فڵانکەس لە شەڕ بەزی، پیرۆت نەبەزە
پاشگری بەواتا جێی ئیسراحەت و پشوودان: ئورد وبەز
بەزاج
شوفاری و شەیتانی، دوژمنانی