تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەتانی
پەتوو، عەدیاڵ، پێخەفی چنراوی بێ بەر و پشت، ئەبیاڵ
بەتانە
ئاردە مشاری بە چرێش هەڵپشیودراو کە دارتاش دەکاری دەکا
بەتاڵ
بێ ناوەڕۆک، والا، خاڵی
ناماقووڵ، هەڵوەشاو: نوێژم بەتاڵە
بێکار: برایەکم بەتاڵە
بەتاڵ کردن
دەس هەڵگرتن لە کار، پایدۆز: هەر نیوەڕۆ بەتاڵمان کرد
بەتاڵایی
بۆشایی، واڵایی
بەترەف
بەتڵاو، خراپ
بەفیڕۆ، لە دەست چووگ
بەتوون
چش، بەجەهەننەم
بەتوێ
بەیەک، بە تەنها: بەتوێ کراس