تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەراوپشت
بەراوەژوو، واژی، سەرنخون، بەرەواژی
بەراویتن
بێچوو بە مردوویی هێنان
بەراویتە
دایکێ کە بێچووی بە مردوویی بووە، بێچووی نە کامڵ فڕێداوە
بەراوەژی
بەراوپشت، واژی، سەرنخون
بەرایی
بەراهی
ئیجازە، ڕەوادیتن: دڵم بەرایی نادا ئازاری بدەن
سەبووری، ئۆقرە: دڵم بەرایی نایە
بەربا
خۆیان لە کاتی هەڵاویشتنا
هیچ بەسەر هیچەوە نەماو: کەس نازانێ چۆنە؟ بەر بایە!
دەنکی پووچ کە لە بە باکردندا با دەیبا
بەرباد
بێ زەلەت، لە کەڵک و کارکەوتوو، هیچ پێوە نەماو
بەربازن
دەستەوانەیێک کە ناهێڵێ بازن هەڵخلیسکێ و خلەخل بکا
بەربوارد
بەردیل کە ساڵێ ئاوس بوونی بواردبێ
بەربوو
بوکنی، ئەوانەی بۆ بووک گوێستنەوە دەچن