تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەڕادان دان
ڕاسپاردن بۆ دروست کردن: دەستێک جلکم بەڕادان داوە
بەڕاس
وشەی پرسیار، واتا: بێ درۆ؟
لە ڕاستیدا، بە دروستی
بەڕقی
ترووسکەی دان
بەڕقەوە
بە تووڕەییەوە: بە ڕقەوە تماشای دەکەم
بەڕوو
بەری دارێکی لێڕی و زۆر ناسراوە، پیاویش دەیخوا و دەش بێتە ئاڵف
بەڕێز و حورمەت: پیاوێکی بەڕووە
بێ شەرم و قسەڕەق
بەڕینگاڵ
پەزی تیسک درێژ
بەڕێ بردن
بەخێو کردن: کاکم بەڕێمان دەبا
بەڕێ و جێ
عاقڵانە و پەسەند
لە ئەسپایی میوانداریدا ساز و تەیار