تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڕبەند
مڕمەند، ئامرازی ئاسن ڕنین، مۆرەت
تاخەبەند
باقەبێن، باغەبەن
توێڵبەند
هەنی پێچ، ئەنی بەند، پارچەی قوماشێ کەبەناو چاوان دا دێت
تەلبەند
تێل لەدەورە دراو، چیلی لەسیم
جاڕوبەند
سواقدراو بە جاڕو، قسڵ و خۆڵەمێش تێهەڵسواو، شورباوڕێژکراو
جزوبەند
پێکەوەدان و درونی پاژەکانی کتێب
خەربەند
غەربەنگ، گیایەکە بەرێکی وردی وەک تۆم خەشخاشی هەیە
داربەند
دارلێکدانی چیمەنتۆکاری
دیلبەند
تەرجمان، پاچڤەکار
زابەند
دەفتەری ناونووسینی تازە زاوان