تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەفربەسەر
بەفری سەهۆڵ بەستووی پەستواو کە پیاو تێ ناکەوێ
بەفرخۆرکە
تەرزەی ورد
مەلێکی بچووکە
بەفرماڵ
پارووی بەفر ماڵین، بێڵی دارینی بەفر ماشتن، وەروەرە، شەپاڵۆخ
بەفرەچاڵ
چاڵەبەفر: نواڵەی نزار کە بەفری تا ماوەیەکی زۆر لێ ناتوێتەوە
ئەو قوڵکەی لە چیا بەفری تێدەکەن و دای دەپۆشن
بەفرەژیلکە
بەفرەلۆکە، بەفری زۆر دەنک ورد
چاڵەبەفر
جێگەی قوڵ و بەرنزار لە چیا کە بەفری تا هاوین دەمێنێ