تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرایی
بەراهی
ئیجازە، ڕەوادیتن: دڵم بەرایی نادا ئازاری بدەن
سەبووری، ئۆقرە: دڵم بەرایی نایە
بەربا
خۆیان لە کاتی هەڵاویشتنا
هیچ بەسەر هیچەوە نەماو: کەس نازانێ چۆنە؟ بەر بایە!
دەنکی پووچ کە لە بە باکردندا با دەیبا
بەرباد
بێ زەلەت، لە کەڵک و کارکەوتوو، هیچ پێوە نەماو
بەربازن
دەستەوانەیێک کە ناهێڵێ بازن هەڵخلیسکێ و خلەخل بکا
بەربوارد
بەردیل کە ساڵێ ئاوس بوونی بواردبێ
بەربوو
بوکنی، ئەوانەی بۆ بووک گوێستنەوە دەچن
بەربووری
پێش بینی، خەبەر دان لەڕونەداو
بەربوونەوە
داکەوتن، کەوتنەخوار، شۆڕبوونەوە