تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرکەڵ
نێنگون، نوێنگین، نوگوهان، دامنەچەقان
بەرگ
گەلا، پەلک، بەڵگ
پشتەکتێب
پۆشاک، جلک
دۆز، مەرام
بەرگ تێگرتن
جڵد کردنی کتێب
دە قوماش هەڵکێشانی لێفە و ...
بەرگا
کەسێ پێش گای تازە جووت دەکەوی تا فێری دەکا
بەرگاز
کووتاڵی بەرپان
بەرگایلکە
چوێلە کۆکەیەکی ڕەش و سپیە لە خەتی جووت دوای گا دەکەوێ، قون هەڵتەکێنە، کلک هەڵتەکێنە
بەرگایی
بوونە بەرگا، پێش گا کەوتن لە جووتا بۆ ڕاهێنانی، هەڤۆتن
بەرگر
لەبات، جلک یان دەفرێکی کەم نرخ دەکار کردن تازە و بە نرخ کۆن نەبێ یا نەشکێ
پێشگر: بەری ئاوە کە بگرە، بەرگری لەشکرەکە بوو، بەری لێ گرتن
ژنێ کە مناڵی بە سووتان مردووە، ودمی پێیە خوێ و ترشی سماق بە زیپکە و بلۆقی ئاگرەدا کات و نەهێڵی بتەنێتەوە
بەرگرانە
کۆمەک و هیمداد بۆ شەڕکەرانی چەکدار
بەرگرتن
کاری بەرگری
خۆڕاگرتن و توانست لەبەر دژواری یان لەبەرانبەر لە خۆ بەهێزتر
مێوەدانی دار
ئاوی زاخ لە کووتاڵی ڕەنگ کراو دان تا کاڵ نەبێتەوە
بەرگرد
شتی نەخۆشەویست لەباتی خۆشەویست دەکار کردن، بەرگر
بەرگردەڵە
دارێکە دەخرێتە ژێر پازناو
بەرگن
لوا، کوڵکەی وشتر و بەرخ
بەرگیر خستن
هێنانەگیر، وەگیر هێنان