تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرزا
هەوەڵ فەرزەند
بەرزاخوڕ
ئەسپێ کە فێرە لە ئاخوڕی بڵند بخوا
بەرزان
شوێنانی بڵند
ناوی مەڵبەندێک و هۆزێک لە کوردستان
بەرزایەتی
بڵندایەتی
بەرزین
ئەسپ و ماینێ وەختی لێ سوار بوونی هاتبێ
بەرزە
قوتکە: لێم بۆتە بەرزەی بانان
قیتایی لە ناو تەختاییدا
شێوی برنج، پڵاو، قبووڵی
بزر، گوم، وندا بوو، ون
بەرزە کی بانان
قوتکەی بەسەر لێواری بانەوە
بریەتی لە لاوی تۆڵاز و دڵتەڕ
بەرزەبڵێس
ئەوی لە هەموو قسان هەڵدەداتێ، زۆر بێژی نەزان
بەرزەجڕە
سیسرکی دەشت، جڕجڕ
بەرزەحەوایلە
کۆلارەی مناڵان، بادەوە، تەیارەی کاغەزی