تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرەژە
جیوەی گیا
بەرەڤان
ناوبژیکار، کەسێ کە دەبێتە مایەی ئاشت کردنەوەی دوو دژ
بەرەگە
جێ گەڕاندنەوەی ئاو
ڕێبازی نچیر کە ڕاوکەر پێشی دەگرن
بەرەگەڵا
پۆڕکێکی سوور و سپی کە لە گەڵای دارمازوو دەردەچێ
بەرەڵا
ڕەها، بەرەڵدا: ئەسپەکە بەرەڵا بووە، لە زیندان بەرەڵا بووم، بەرەڵایە گوێ ناداتە عەیب و عار
بەرەڵبێنە
پێشبەند، پارچەی داپۆشی کەمەر تا ئەژنۆ لەکاتی کاردا
خەرمان بەرەکەت
نزا بۆ زۆربوونی خەرمان
بەخششێ کە خاوەن خەرمان ئەیدا
بنبەرەقی
گاییەکە تامی ڕێواس دەدا
بەربەرەکانێ
لە ڕوودا وێستان، دە گرژا چوون
ملە و کێبەرکێ، ڕکەبەری
زەمبەرەک
فەرەری سەعات
سەربەرەخوار
روو بەلای ژێروو
شەنگڵەبەرەکەت
شەنگڵەبەرەکەتە
مازووبەرەڵا
وشەیەکە بۆ مازوولێکردنەوە بە ئازادی دەگوترێ