تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەد
خراپ: کارێ بەدت کرد
هار و لاسار: هەتیوێکی بەدە قسەی بە گوێدا ناچێ
بێ: بەدفەڕە، بەدئەمەگە، بەدبەختە
شوم، نەحس: پێ و قەدەمێکی بەدی هەیە
بەداخەوە
حەیفێ، مخابن، حەیف و خەسارێ
بەدایی
ناڵەی نەخۆش، کڕووزانەوەی نەساخ
بەدبەخت
بەوبەخت
بەدحەمەل
نەگونجاو، ئاکار ناپەسەند
بەدخوو
نەگونجاو، بێ ئاکار
بەدرەقە
بەڕێ کردن، ئاگاداری ڕێونگ لە سەفەردا .ئەم وشە لە ڕەسەندا «پادارهە»یە، واتا: پاسداری ڕێگە، عارەب بەو دەردەی بردووە
بەدرەمە
شەمەترێلکە، مێشێکی درێژووکەی ڕەشی باریکتر لە هەنگە، شانە بە دڕکانەوە هەڵ دەبەستێ. هەنگوینی لە هەنگوینی هەنگ باشترە. (هێندە شیرینە ئێژی هەنگوینی بەدڕەمەسە)