تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێرایی
باران نەگر، هەیوانۆکە
بێروخ
ناوچەیەکە لە کوردستان
بێرک
گیرفان، بەریک، جێو، بەرک
بێڵی بچووک، خاکەنازی چکۆڵە
بێر، جێ دۆشینی ئاژاڵ
گۆمیلکە لە چیا
بێرۆ
بگەڕێوە، وەگەڕێ، وەرەوە
بێری
مەڕدۆش، دۆشەری ئاژاڵ
یاد: م بێری یاتە کربوو
بێری ڤان
مەڕدۆش: ئەز حەلاندم بێری ڤانا پەزی
بێرێتە
جۆرێ سەمای بەکۆمەڵ، یەکێک لە داوەتی کوردان
بێرەدۆش
مەڕدۆش، ئەو کەسەی ئاژەڵ دەدۆشێ
دەفری شیر تێدا دۆشین
بێرەوە
بگەڕێوە، بێرۆ
بێز
ڕەنگ: ئەم قاڵییە لە بێزی هاوتاکەی نییە
ئیشتیا، واز: بێزم نایە بیخۆم
دڵ لێ هەلەنگوتن، قێز: بێزم لێ دەبێتەوە
بێزار
وەڕەز، جارس، جاڕز
دەم خوار
بێ دەم، کەسێ دەڤی نەبێ: وتم ئایا بە زاری خۆت دەپرسی حاڵی زاری من؟ /برۆی هێنایە یەک وەک شکڵی لا یەعنی کە بێزارم، «نالی»
بێزان
وەڕەز بوون، لەبەر دڵ لاچوون: دڵم لێی بێزاوە