تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێڵا
نەنوا، باران نەگر، هەیوان
بێڵایی
بەرهێوان، سەکۆی داپۆشراو
بێڵتەپکردن
بنکۆڵ کردنی دار لە بەهاردا
بێڵچە
پێمەڕەی چکۆڵە، بێڵ ئاسنی دەستی
بێڵۆچکە
بێڵی چکۆلەی ئاشەوان بۆ ئارد، پاڕۆ
بێڵە
بهێڵە، لێ گەڕێ، واز بێنە
هاواری بزن، باڕە
بێڵەبێڵ
هاوار هاواری بزن
بێڵەهەڕ
گیایەکی کوێستانییە دەکرێتە گزرە
بێڵەوە
بهێڵەوە، ڕابگرە
بەربێڵایی
هەیوان، بەرسەر بانی بێ دیواری ئەولا و ئەولا، شوێنی باران نەگر
بێڵەبێڵ
هاوار هاواری بزن
بەرسمبێڵ
سەرەمووی لێواری لێو کە موسوڵمان دەیقرتێنێ: کافرە بەرسمبێلی خۆ ناکات
دەشتەبێڵ
مەڵبەندێکە لە کوردستان
سمبێڵ بۆق
سمێڵ قیت، برێتی لە مرۆی ئازاو لەخۆ بایی