تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جێ پێ لەقبوون
برێتی لە کەم و کورتی هێنان لە پایە و مایەدا
نەتوانین لە شوێنی خۆدا مان
حەیزەبوون
پێرەژنی فێڵباز
خلەوبوون
گلاربوونەوە، خلۆربوونەوە
خۆراوابوون
ڕۆژپەڕین، نەدیوبوونی زەردەپەڕ، خوەرنیشتن
خۆشبوون
شیاوی خواردنبوون: میوە خۆشبووە
ئامادەبوونی چەرم بۆ دەکارکردن
عافوکردن و لێبووردن
چاکبوونەوە لە نەخۆشی
قوڕی شیاوی سواغبوون
خۆهەڵبواردن
دە بەشکردندا خۆ کەنارگرتن
دابوو
هاتەسەر دەستان، خۆی چەماندەوە
دابوون
چەمینەوەیەکە دەست بگاتە سەر زەمین
درگابوون
ئاواڵە بوونەوەی دەمی برین
دەبوو
دەفری ڕزق، خیگە یان کوپە و تەنەکەی ڕۆن و پەنیر
دەبووش
جەوی، چەسپێکە لە ڕووەک دەگیرێ
دەربوون
دەم کردنەوەی کوان: کوانی ڕانم دەربوو