تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ییخ بوون
هاتنە سەر چۆکانی وشتر
برێتی لە دانەواندنی هەمبەر لە کێشەدا واتا: تەسلیم بوون
یەربەیەر بوون
جێ بە جێ بوون: کارەکە یەربەیەر بوو
ئابوتاب
جوان و ڕێکوپێک دەڵێن قسان زۆر بە ئابوتاب دەکا. نەقڵەکەی بە ئابوتاب گێڕایەوە.
ئابونە
پارەی ڕۆژنامە و گۆڤارێک لە پێشدا دان و لەسەریەک وەرگرتنی
ئابوور
ڕێز، شەرم، نامووس، ئابڕوو
سازدان، تەکووزکردن پێکهێنان: مەکارا خۆ ئابوور کر
ئاستەبوو
بە جێ هێشتنی ئاسەوار
بابوتان
گەمەیەکی مناڵانە
بابوسکە
سوتوو، خۆڵەجگەرە و قاقەز و پەڕۆی سووتاو
بابوونە
گوڵە بابوونە، گیایەکە سەرە بەهاران دەردێ و گوڵێکی سپی دەکا
بابوێر
کون یا قەڵشتی لە خانوودا کە بای پێدا دێ
ببوایتن
دەبوون