تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بنتا
توولە نەمامی بێ لق و پۆپ
لق و چرۆی لە بنی دارەوە دەرچووە
بنتاتی
جۆرێک ترێ
بنتان
لای ژێرووی پەرژین و تیغەدیوار
بنتل
یەکەمین گوێزی گوێزێن، سەرە
دیانە، ددانە، بەردێکی چوک دەخرێتە بن بەردێکی زل تا نەگڵی
بنتیان
هەڵوای بە بنی مەنجەڵەوە چەسپاو
بنتیک
دروومانی کاتی کە جلدور دەیکا، پرۆ، پراوە