تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بس
بۆست، بست، لەسەری تووتە تا سەری قامکە گەورە بە بڵاوی، بنکس، بنکوس
بسبسۆک
گوڵە ستێرە، گوەستێرە
بستوگە
کوپەڵە، کوپەی چکۆلە
بستیک
زەنگەتەترێ، تیسک، هێشولکە لە هێشوو
بستەلێدان
چەقەنە لێدان، پل تەقانن، تەقەلە پتەهێنان
بسمارە
مێخەکەی پا
موو کە لە دەست دێ و زۆر بەژانە
بسوو
وشەی فەرمان: بساوە، ڕێخە، پێدابماڵە
بسوڵدان
موسوڵدان، میزەڵدان، کیسەی میز لە دەرووندا
بریەتی لە گون
بسکوڕی
شەق و تورت و بەکەیف، بۆ زەرعاتی بەخۆدا هاتووی دەڵێن
بسکۆک
ئەو بسکەی بەرەو ڕوومەت هەڵدەگەڕێتەوە
بسکۆڵە
گیایەکە لە ئەگریجە ئەکا
بسڵمان
موسوڵمان