تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بادار
خۆراکێ کە پیاو بای پێ دەکا وەک پیواز
نەخۆشی باداری، ڕۆماتیزم
بریەتیە لە پیاوی لووتبەزر و بەفیز
بادامی
بە شکڵی بادام، زۆرتر بۆ پەسنی چاوی جوان دەگوترێ: چاوی بادامی لە ژێر بادامان «هەژار»
بادامەتاڵە
بادامی تاڵ کە دەنکەکەی خۆش دەکەن و پێی دەڵێن: چوالە بادام، دانگۆ
بادان
پێچ دان، لێک هاڵاندن
با لێ دەرچوون: هەنبانەکە با ئەدا
خەرمان هەڵاویشتن
باداک
جۆرە گیایەکی باریک کە لە دار دەهاڵێ، گیایێ کە لە قەد دار پێچ دەخوا
بادراو
پێچ خواردوو، پێچ دراو
بادڕەنگ
گیایەکی بۆن خۆشە
بادگیرە
شتێ کە پێش بە با بگرێ، بابڕ
بادینان
مەڵبەندێکە لە کوردستانا واتا: دین باشان دەگەڵ وشەی «بهدینان»ی فارسی یەک دەگرێتەوە کە بە لاگرانی زەردەشتیان دەگوت
بادیە
بادی، زەرک، کاسەی چێوین