تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیبنوعەبباسی
تایفەیەکەتفیان دەرمانی مارەو خوێنیان دەرمانی هارە
ئیجبار
زۆرەکی، خورتی، ناچار کردن: بەئیجبار ناردمی، ئاغا ئیجباری کردم نان بخۆم
ئیجباری
سەربازی زۆرەکی لەدەوڵەتدا
ئیخباریە
نوسین بۆ میری لەدژی خەڵک، ڕاپۆرت، نامەی شوفارانە، شوفاری نامە
ئیربار
قاپ و قاچاغی ناوماڵ، هەوڕ: فاتێ لەسەر کانی ئیرباران دەشوا، پوورەشەم ئیربار کەرە
ئیقباڵ
ئێغباڵ، تاڵە، بەخت
ئینتیخابات
هەڵبژاردنی بریکار لە دەوڵەتا
ئەدابابا
گوڵێکی سوورە وەک پەنجە دەچێ
ئەرباب
خاوەن: لە بەر قاپی سەرا سەفیان دەبەست شێخ و مەلا و زاهید/متافی کەعبە بۆ ئەربابی حاجەت گردی سەیوان بوو «شێخ ڕەزا»
ڕووخۆش و سەودا خۆش و دڵاوا: کوڕێکی زۆر ئەربابە
ئەنباز
هاوئامێز، هاوباوەش، باوەش تێک وەرێناو
بابان
ماڵەباب: بابانت شیوێ
مەڵبەند و هۆزێک لە شارەزوور و ئەردەڵان
باروبارخانە
کەل پەلی پارچە و شتی تر کە بە کاروان دێت
بە هێما بۆ کەفەڵی گەورەی ژنانی دەڵێن: عەجەب باروبارخانەیەکی هەیە