تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باو
شێوە، ئاماش، واش: پارچەکە ڕەش باوە، شین باوە
پاڵ، تەکاندن: باوێک بە جۆڵانەوە نێ
وشەیەکە بۆ گەمە دەگەڵ منداڵ دەگوترێ: بەچەکە باوا! باوباوێن دەکەین
باب، باڤ
ڕمێن و ڕەونەق: تیر و کەوان لە باو کەوتووە
هەل، دەرفەت: باوباوی تۆ بۆ نەتکرد لە دەستتدا
هێز و قەد و باڵا: هەر لە تەمەنێکدا بن بەڵام ئەو لە من باو خۆشترە
خول و سووڕی توند: خول خولەکەم باش باو دەخوا، «باوەخولێ»: گەمەیەکی مناڵانەیە
شیاو: ئەم گۆشتە باودیانی من نییە
هەرەت، جەنگە، تاف
وەرە، بێ
باواقۆرەت
چڵەنۆک، باواعەمرە
باوان
ماڵەبابی ژن و بووک
لەلای ئەوان، لنک وا
باوباوێن
گاڵتە دەگەڵ مناڵا کردن و باوباو گوتن
باوبژ
تۆز و غومار، تۆز و خۆڵ، غومارێ کە با دەیهێنێ
قۆڕەی زگ و تڕ و تس
باودیان
ڕەوای ددان، شیاوی دگان
باوسەندن
وەبرەو کەوتن، وە ڕەواج کەوتن
وە سەرکەوتن بەسەر غەنیمدا
سووڕخواردنی بە تەوژم
باوکە
نێرەی باڵدار کاتێ جووجەڵەی هەیە
بانگ کردنی باب: باوکە! کەوشم بۆ بکڕە