تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بانگرۆز
خلۆر، ئۆتوز، گلار: لەو بانەوە بانگرۆز بوومەوە، خلێر، تلێر
بانگین
هەرەبڵند، بەرزتر
بانۆک
کەسێ بێچووی دایک مردوو دەخاتەوە بەر دایکێکی تر
بانیژە
ئەو جێگەی گەنمی باراشی لێ ڕۆ دەکەن و لەوێوە دەڕژێتە گەر و لە بۆ بەرداش
هەموو سەربانێکی نەوی و چکۆلە
بانە
ئەو هێڵانەی پێش تۆم چاندن جووتێر خانەخانەی پێ دیاری دەکا تا سنووری تۆ چاندنەکە دیاری بێت
لەوەڕگەی بەهارانە بەرلە چوونی زۆزان
بڵندایی نێوان دوو دێراوی ئاودێری
مووی تووکەبەر
هاوینەهەوار
ناوی شارێک و مەڵبەندێک لە کوردستاندا
دەشتایی بڵندتر لە دەوروبەری خۆی
بانەناو
سواغ، قوڕتێ هەڵسون، سیواق