تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باش قەپان
جۆرە مارێکی زەردی ئاماڵ سوور
باش و بۆشی
دەسبڵاوی، ماڵ بە فیڕۆدان
باشتر
چاکتر
باشترین
هەرەچاک
باشلوخ
سەرکڵاوی باران دانەدەر
باشووک
باشوو، باشووکە، مەلێکی ڕاوکەری بچووکە چۆلەکە دەگرێ، واشە
باشوێل
جۆرێ کۆڵوانەی ژنانە
باشە
باشووک
وشەی پەسند کردن: پیروت پیاوی باشە
باشەل
چارۆکەی ژنان کە دامێنی لە کەمبەریان گرێ دەدەن، کۆڵوانە
باشەوالا
برێتی لە لینگ ڕووت و بێ دەرپێ
تەباشیر
گەچی نوسین
درباشە
زەرگ، شیشی دەرویشان
چاوباشقاڵ
چاوچڕێنی فاسق، چاوحیز