تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باز
مەلی ڕاوچی بەناو
دیسان، دووبارە
ئاواڵە، والا
شەقام، هەنگاوی بڵند دەگەڵ هەڵبەزین
ڕێگەی ناسراو: پردەباز، ڕێباز، بازی بێریان
ڕاکردن، هەڵاتن: ڕەشۆلشێڕدا بازدا
بە غار و پەلە ڕۆیشتن: بازدە زوو بگەهە
پاشگری لێزانی: قومار باز، مەکرباز
دۆڕێن: گیانباز
بە واتا ئارەزووکەر: مێباز، نێرباز
باج و پیتاک
باز باز
هەڵبەز دابەز و بەخۆ هەڵدان هاتوچۆ کردن: مشکان لە مێشکی وشکت بازباز و گەزگەزێنە «هەژار»
تیتاڵ باز
قسەخۆش، گاڵتەچی
ناز ونوزەکەر وفێڵباز
تەپڵی باز
تەپڵی بچووک کەلەڕاوە بازا ئەیکوتن
زۆرەبان باز
زۆران باز
فەنەک باز
فێڵکار، حیلەساز
پیلان باز
حیلەباز، گەڕباز
ڕوواڵەت باز
ڕیاکار
بازار تیژی
گەرم بازاڕی، سەودای زۆر لە بازاڕدا
بازار کەساسی
بازاڕ کەسادی
بازارکەر
کەسێ کە زۆر هاتوچووی بازاڕ دەکا و شت بۆ خەڵک ئەکڕێ
بازبازان
کێ بەرکێ لە بازداندا
ب زۆری و هەڵبەز دابەز، بازباز
بازبەند
بازووبەند، خشڵی قووڵ، حەمایەڵی بە مت و مۆرەوە کە لە سەرووی ئانیشکەوە دەبەسترێ