تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زیاندار
پیاوی بەدفەڕ و دەس بەزەرەر
زیانەخورۆ
سەگێ کە فێری مریشک خواردن دەبێ
ڕەشەوڵاخێ کە خۆ دەدزێتەوە و دەچێتە ناو زەرعاتی خەڵکەوە
زیرانی
جاسووسی، شووفاری
زیسانی
وەختی زان
زیقاندن
زیڕاندن بەدەنگی تیژ
زینانوان
بەندی وان، ئەوەی بەسەر گیراوان لە حەپسا ڕادەگا
زینگانی
ڕابواردنی تەمەن، ژیان