تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لێ هەڵسان
لە دەست هاتن: ئەم کارە لەو هەڵناسێ
لێ ڤەگەڕیان
جوابە جەنگی، وەرام دانەوەی هەڕەشە
لێ گووران
ڕەخسان لە شتێ: ئەم نەمامە لەم دارە گۆڕاوە
لێ گۆڕان
بە سەهۆ شتێ بە شتێکی تر زانین
برێتی لە بەد بەخت بوون، ڕێ ون کردن: خوا لێی گۆڕیوە
لێدوان
ئاخافتن دەربارەی
لێلان
بالۆرە، لێرین، لەرزانەوەی دەنگ لە خوێندنی قامدا
لێنان
بارکردن
دروست کردنی چێشت
پێوە قایم کردن: دەسکی لێ ناوە
لەسەر دانان: مەلحەمی لێ نێ
لێودان
دەفرێ کە بە سانایی ئاوی لێ ڕۆکرێ: ئەم قاپە لێوانادا