تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خانەشاری
دەس بەسەر لە ماڵەخۆیدا، ژێر چاوێری پیاوی دەوڵەت
خانەقا
دەروێشدان، سۆفیگە، تەکیە
خانەمیری
جۆرێ ترێ
خانەنشین
گردەنشین، کەسێ کە لەبەر پیری یان نەخۆشی نەتوانێ لەماڵ دەرکەوێ
کەسێ بە حوکمی دەوڵەت نەتوانێ لەماڵ دەرکەوێ
خانەوادە
ماڵەگەورە
تیرە و تایفە
خانەژوورە
وشەی داکردنی مریشک کە بچنە کولانەوە
خاپاندی
فریودراو، خەڵەتاو
خاپتانێ
گاڵتە بە خۆڵ کردنی مناڵان
خایاندن
پێچوونی وەخت: ئەم کارە دوو ڕۆژی خایاند