تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەلەخاندن
لەبەریەک بردن، دارزاندن
پەمبۆدانە
دەنکی ناو لۆکە
پەپوسڵێمانە
پەپوسڵێمانکە
پەپوسێمانە
پەپوسڵێمانە، شانەبەسەر
پەپکەمەلیچکانە
نانە حاجیلەکلەک، تۆڵەکە، تۆڵک تۆڕکە، نان حاجیلەقلەق
پەڕاندن
سوار کردنی نێر لە مێوینە
لەت لێ فرێدان: ئەم لکە بپەڕێنە
بە جێ هێشتن: لە خوێندنەوەدا خەتێکت پەراند
لە پێش لابردنی کۆسپ: لەمپەرم پەڕاند
بە دوای پێشگری «هەڵ»دا بە مانای ڕەقساندنە: هەڵپەڕاندن
بە دوای پێشگری «ڕا»دا بە مانای بێدار کردنەوەیە: راپەڕاندن
لە دوای پێشگری «دا» بە مانای ڕەتاندنە: دامپەڕاندە خوار
لە پاش «لێ» بە مانای نەهێشتن: خەو لێ پەڕاندن
پەڕاندنەوە
لە ئاو دەرباز کردن
برێتی لە لە بەڵا ڕزگار کردن: پەڕاندوتمەوە
پەڕانپەڕ
دەوراندەر، کەنارەوکەنار
پەڕتاندن
لەبەریەک هەڵپچڕاندن