تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵێنانەوە
کوڵاندنەوەی دۆی مەشکە و تیژاوی پەنیر
دوای پێشگری «تێ» بە مانا قەرەبوو کردنەوە: تێت هەڵێنایەوە
بڵند کردنەوە: هەنگاو هەڵێنانەوە
بڕێنی پارچە بۆ دروونی جل: نێفەکی دەرپێکە هەڵێنەوە
هەڵەتانج
جۆرێ مراوی سوور و سپی کاکۆڵدار
هەڵەسوون هێنانەوە
لە سەر ڕا سەوز بوونەوە: مێرگەکەم ئاودا هەڵەسوونی هێناوەتەوە
برێتی لە دوبارە داوا کردن: بەشم داوە دیسان هەڵەسوونی هێناوەتەوە
هەیانە
هەسیان، لایان دەس ئەکەفێ
هەیوانان
ناوەڕاستەکا بەهار
وابزانە
وایزا
واتانێ
واتا، وادەگەیەنێ