تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەردڕانە
نوقڵانەی بەرگی تازە، شیرنی جلکی نوێ
بەردەمووکانە
دەمووکانە، مێژۆکە، بەری جۆرە دەوەنێکە، با دەیبا بە دار مازووەوە بنووسێت، دەڕوێتەوە کوان ئاسایی دەماسێ، دەیبڕن، دەیکوڵێنن، نوسەکێکی زۆر لە چرێش نوسەکتری لێ پەیدا دەبێ
بەرگرانە
کۆمەک و هیمداد بۆ شەڕکەرانی چەکدار
بەرەزبانە
ئاغزونە، سێر، ئاڵقە و زمانەی کەوش و قایشی پشت و....
بەشکانە
مزگێنی بەرخی تازەزاو کە شوان لە دەشت ئەیهێنێتەوە
بەلەشوانە
گیایەکی کوێستانە
بەناشوانە
گیایەکە بۆن خۆش، وشکی دەکەن و دەگەڵ ماستی دەخەن