تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیت دانەوە
خێردانەوە، بەهردەری: ماینەکەم پیتی دایەوە
پێچدانەوە
گەڕانەوە، وەسووڕان: ئای خۆزگە ببایە جێگە بۆ سانەوەیەک / لەم ڕێگە دوور و سووڕ و پێچ دانەوەیەک «خەیامی هەژار»
چاودانەسەر
تەماح تێکردن، لێ ڕوانین بەتەمایەکەوە
چروسانەوە
چەوسانەوە، ڕەنجدانی زۆر
چووزانەوە
سووتانەوەی پێست
چکانەوە
کوڵاندنی تراو تا خەست ببێ
چۆڕانەوە
داکەوتنی دڵۆپە لە شتی تەڕ
هاتنەخواری ئاوی باران دڵۆپ دڵۆپ بە داردا