تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قالب
شتێ کە کانزای تاویای تێ دەڕێژن
جەستە، لەش، بەدەن
ژمارە بۆ داڕژاوی توندەوەبوگ: قالبە سابون، قالبە بەفر
قوتو، دەفر بۆ شت تێدافرۆشتن: قالبە شەمچە
قالشت
تیکوڵی دار
تەڵاشەدار، تەڕاش
قالنی
عەرەبانەی لەدار
قالون
سەبیلەی کلک درێژ
قالوچ
جۆرێ داسی پچوک
قالک
قاشل
قوتوی چکۆلە
قاپۆرەفیشەک
قالب
قالۆر
ساقەتەگیای وشکی ئەستوری ناو بەتاڵ، ڤاڤۆ
ئێسکی لولاک
قالۆچە
جانەوەرێکە چکۆلەی رەش چەند جۆرە باڵیشی هەیە تیرەیەکیان ریخ گزمولە پاڵی دەدا، کێزک
قالیچە
مافوری پچوک
قالە
باڕەی بزن
سوکەڵەناوی قادر
قالەن
ستور، ئەستور، قەبە، بەگرتک
قالەک
تاویاوەی زێڕ و زێو
قوبالە
دۆڵابی دیواری ئۆدە بۆ جێگەی نوێن
لاروالاروا
خوارەوخوار ڕۆیشتن، تلاوتل