تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ساردوسڕی
وەختی زۆر سارد: زستانان لە جەنگەی ساردوسڕیدا
بێ مەیلی تەواو
ساردوسەرما
وەخت و جەنگەی هەواساردی
ساردونیا
ناوی گوڵێکە
ساردوگەرم
ئاوی نیوەگەرم، شلەتێن
دەفرێ کە ئاو تا ماوەی زۆر بە ساردی یا بە گەرمی ڕادەگرێ
برێتی لە دەرس لە ژیان وەرگرتن
ساردە
مەرەزەی کوتبێتە پایزەوە
گیایەکە بە شکڵ لە چڵەگەنم دەکا
ساردەسندان
جۆرێ نەخۆشی وڵاخی بەرزە
وشەیەکە وەک قوزەڵقورت
ساردەمەنی
خواردن و خواردنەوەی سارد
سارسارۆک
ئاوڕوون کەرەوە
چەرخ و فەلەکی گەمەی زارۆکان
سارمە
گیایەکە بنەکەی بۆ دەقی چیت بە کار دێ
نەخشی تەقەڵ دروی زین
گوڵینکەی لە ئاوریشم و تاڵەزێو
قۆزاخەی پەمۆ
دۆڵمەی گەڵا
جۆرێ هەرمێ
ساروقامیش
ناوی گوندێکە
سارومار
برێتی لە زۆر بۆگەن: بۆنی ساروماری لێ دێ
سارەزی
سبەی زوو، سۆزیؤ سەرەتای ڕۆژێ کە دێت