تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەندازیار
زانای ئەندازەگرتن، موهەندیس
ئەوار
پاشگری هەبون: خوێندەوار، ئۆمێدەوار
شوێن و جێ: شوێنەوار، ئاسەوار
ئەوسار
هەوسار، پەتوکەی بە رەشمەوەبەستراو، پەتی ملی گۆلک، دەسکە رەشمە
ئەیار
مانگی پێنجەمی خاج پەرستان، لەنێوان خاکەلێوەو بانەمەڕدا
بادار
خۆراکێ کە پیاو بای پێ دەکا وەک پیواز
نەخۆشی باداری، ڕۆماتیزم
بریەتیە لە پیاوی لووتبەزر و بەفیز
بار
ئەوەی لەسەر پشتی بارەبەری دادەنێن
ڕەخی ئاڤێ: زرێبار
پڕ و زۆر: ڕووبار
داب و ئاسایی: دنیاکە لە باری خۆی نەماوە
تاوان و قەرەبوو: من باری جگی خۆم لە تۆ دەوێ
ڕاستی و دروستی: پیاوێکی بێ بارە
کار و کردە: تاوانبار، گوناهبار
قرتماغای سەرلێو: هەرچەندە گوناهی دەمەکەت بارە لەسەر لێو / حەددی چییە «نالی» کە بڵێ: ماچە کەفارەت «نالی»
ئەرک و ڕەنج: ئەمان چەند بارت گرانە
شوغڵ: خەریکی کاروباری خۆمم
بۆخ و سپیایی سەر زمان: زمانم باری گرتووە
نەخۆشی: بیمار و لەش بەبارم
تۆل، پیزە، پز، بێچووی ناو زگ: پوورە حەبێ باری هەیە
بەخت و هات: بابایەکی بار کەوتووم بۆم نایە
ساز و تەیاری
وێنە
بازار تیژی
گەرم بازاڕی، سەودای زۆر لە بازاڕدا
بازار کەساسی
بازاڕ کەسادی