تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسپاردن
شتێ یان کەسێ دان بە کەسێ یان دانان لای کەسێ ئاگای لێ بێ، ئامانەتی
وڵام قسەیەک بە یەکێکدا بۆ یەکی تر بنێری، قەوینتی
باردابەستن
زۆر توند پێچانی بار
بارداگرتن
دەفر پڕ کردن بە نیازی بارکردن: باران داگرە تا بارکەین
هێنانەخواری بار
بژاردە
کەم وێنە
ژمێردراو
بۆسەخواردن
لە بۆسەدا خۆمات کردن
بەدەردخواردن
بکێرهاتن، بەکارهاتن
بەرخواردن
تووش بوون
بەهرە
میوە خواردن
بریەتی لە ئیجارەی باغ و.....
ناڕەحەت بوون لە قسەی کەسێ: بە قسەکەی بەرم خوارد پێم بەری خوارد
توێتکەخواردن
داسەکەنین، ئۆقرەگرتن
تێرخواردن
نەمانی برسایەتی، خواردن تا بێ نیازبون
تەفرەخواردن
هەڵخەڵەتان، بەفریوچون، لەخشتە چون