تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاخنینەوە
ئاخنین: خەریکی ئاخنینەوەی پیستە پەنیرانم، دوو پیستەم ئاخنیوەتەوە
ئاخنەبا
دوا ڕۆژەکانی زستان، دەمێ کە حەوت ڕۆژ لە چلەی چوک مابێ
ئاخون
مەلای عەجەمان
نینۆک
ئاخووند
مەلای عەجەمان
ئاخویرک
جۆرە مێشوولەیەکی زۆر ورد، پێشی گەلەک هوور
ئاخچەباش
گیایەکە لە ڕیزی گیا دوکڵیوان
ئاخڵێڤە
هەوەڵ بەهار کە شینکە بە حاڵ و حاستەم سەری دەرێناوە. لەو سەردەمەدا کە ئاژەڵ دەلەوەڕێ خۆڵ و گیا پێکەوە هەڵدەگرێ، ئاخ بە ڵێویەوە دیارە
ئاخڵە
خەرمانەی مانگ: ئاخڵە لە دەوری مانگ دیارە
پاپۆکەی مار: مارەکە ئاخڵەی دابوو
بە ژوورێکی کورتەدیواری سەردانەپۆشراو دەڵێن کە بۆ کا و گیا ساز دەکرێ
ئاخڵەوێک
تاوەی شت تێدا سوورکردنەوە
ئاخۆ
ئایا، تۆ بێژی، لەوانەیە: سەری هەر دوو کوڵمی ئاخۆ، گوڵی نەوبەهارە یا خۆ/تەرەفی نەهارە زولفی، زُلَفٌ مِنَ اللَّيالي «نالی»
ئاخۆران
دەگەڵ «باخۆران» دێت. بشێوە، پشێوی و ئاژاوە: ئاخۆران باخۆرانێکە سەگ خاوەنی خۆی ناناسێ
دەگەڵ «باخۆران» دێت. کۆمەڵی دز و تاڵانچی: ئای لەو ئاخۆران باخۆرانە، خۆ هیچیان پێ نەهێشتین
ئاخێز
نیوە هەڵسان: چوویە ماڵی مام پیرۆت لەبەرت هەستا؟ بە خوا نەتەواو، هەروا ئاخێزێکی کرد
هەستان بەتەواوی: بانوو ئێد شنەفت نەجا کرد ئاخێز «خانای قوبادی»