تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاخرزەمان
بە ڕۆژگارە دەڵێن کەوتۆتە دوای پێغەمبەری ئیسلامەوە
ئاخرشەڕ
پیری بەدفەڕ و نەگریس: پیری ئاخرشەڕ وەتەنت فرۆشت/ ئابڕووت گۆڕیەوە بە پڵاو و گۆشت؟ «هەژار»
ئاخروئۆخر
نیزیک بە بڕانەوە: لە ئاخروئۆخری پاییزدا میوانی بووین
ئاخرکە
ئاخویرک، مێشوولەی زۆر ورد
ئاخرەمین
هەرەپاشین: ئەوە ئاخرەمین جار بێ پێت بڵێم، ئیتر پێت ناڵێمەوە
داخرا
بۆ دەرک و پەنجەرە دەڵێن، پێوەدراو، بەسترا، قفڵ درا
بۆ بەرەونوین دەڵێن، ڕاخرا: فەرش داخرا
ناخرقەوان
دەڕۆژەی ئاخری سەرماوەز کە ڕەوە دەکرێتە ژوورەوە
ئاخر
بەرانبەری هەوەڵ، دوایین
مەگەر: ئاخر نەمگوت باش بە و جاش مەبە؟
دەسا، ئیتر: ئاخر وا نابێ وەک تو دەیکەی
بڕانەوە، دوایی هاتن: تۆزێک ڕووت خۆش بێ خۆ دنیا ئاخر نابێ
بەسەرهاتی دواڕۆژ: وەفایی ئاخری خێر بێ دەمێکە بێ سەروشوێنە